Friday, 17 April 2009

کۆ مه ڵگه ی کورد له هه نده ران

کورد وه ك گه لێکی بێ نیشتمان زۆر له مێژه بۆ دامه زراندنی وڵاتێکی سه ر به خۆ له هه وڵ و شۆڕشدا یه؛ هه ر چه نده به داخێکی زۆر گرانه وه نه ته نیا له م هه وڵانه یدا تووشی دوژمنانێکی درنده و زۆر نا مرۆڤانه بۆه ته وه به ڵکو له لایه ن سه ر کرده کانی خۆشی یه وه هیچ ره حمێکی پێ نه کراوه وه و ئه و خیا نه تانه ی که له لایه ن سه ر کرده و پارته کوردی یه کانه وه ده ر حه ق به خه ڵکی پاك و هه ژاری کورد کراوه زۆر قورستر و به ژان تر بووه له هه وڵه کانی دوژمنانی گه لی کورد بۆ له ناو بردنی

ئه وه چه ندین ده هه یه خه ڵکی کورد به هه مو توێژه کانیه وه ڕوو له وڵاتانی تر ده که ن بۆ دروست کردنی ژیانێکی باشتر و دوور له شه ڕ و کوشتار به ڕاستی هه موو مان باش ئه وه ئه زانین کورد هه ر له سه ره تا وه ئاژاوه چی و شه ڕ که ر نه بووه به ڵکو به ده یان سه ده تووشی توندو تیژی شه ڕ بۆته وه و مێژو ی ئه م گه له شایه تی زۆر هه وڵی دڕندانه ی دوژمنه کانی یه تی بۆ له ناو بردنی..له م میانه دا زۆر پارت و ڕێکخراوی کوردێش بۆ پاره و به ده ست هێنانی ده سه ڵات خیانه تیان له گه له که ی خۆێان کردووه
له هێنانی هێزی ئێرانه وه بگره له لایه ن یه کێتی نیشتمانی کوردستان به ڕێبه رایه تی جه لال تاڵه بانی بۆ سه ر هه ڵه بجه و بوونه هۆی بۆمباردکردنی به چه کی کۆمه ڵکوژی کیمیاوی له لایه ن سه دامه وه و تا خیا نه ته نا مرؤڤانه کانی ئه مدوایه ی پارتی و یه کێتی پاش وه ده ست گرتنی ده سه ڵات له به شێك له خاکی کوردستان

پاش 19 ساڵ حوکمدارێتی ئه م دوو بنه ماڵه مافیا یه ی کوردستان ، خه ڵک به ڕوونی ئه وه ی بۆ ده ر که وتووه که ئه مانه جگه له که سابه ت و بازرگانی به کورده وه و به به ها نه ته وه ییه کانی له مێژینه ی کورده وه هیچ شتێکی تر بۆ خه ڵک ناکه ن..کوا سه ر به خۆ یی؟ کوا ئه و هه مو پاره یه ی که له داهاتی گومرکه کانی کوردستان و ئه و هه مو پارانه ی که له فرۆشی نه و ت به ده ستی ئه هێنن؟
ئا یا پاش 19 ساڵ خه ڵك کاره بای هه یه؟
ئایا پاش 19 ساڵ خه ڵك ئاوه پاکی خواردنه وه ی له ماڵه وه هه یه؟
ئایا پاش 19 ساڵ سیسته مێکی بانکی له کوردستاندا هه یه بۆ پاراستنی پاره و دارایی خه ڵك و بره و دان به گه شه ی ئابووری کوردستان؟
ئه م دوو بنه ماڵه مافیا یه بێ ئینساف ترین دوژمنی گه لی کوردن که تا ئێستا مێژوی کورد به خۆ یه وه دیبێتی ؛ وه ك مه جالی خه ڵك ناده ن بۆ گه شه سه ندنی ئابوری له سه ر خاکی باو و باپیرانیان به ڵکو بۆ خۆشیان هیچ کومپانیا و ده سگا یه کی خزمه تگوزاری مه ده نیان بۆ گه شه سه ندنی ئابووری کوردستان بنیات نه ناوه

هه ر بۆ یه خه ڵك کۆ مه ڵ کۆمه ڵ روو له هه نده ران و وڵاتانی ئه وروپا و ئه مریکا و جیهان ده که ن بۆ باشتر کردنی گوزه رانی ماڵ و خێزانیان و پێ گه یاندنی منداله کانی له ناو کۆ مه ڵگا یه کی مه ده نی و دیمۆکراسی ئازاد و سه ر پێشکه وتووی ئه مڕۆ دا
هه تا بۆ خۆ ت له هه نده ران نه بی نازانی چه نده خه ڵکی کورد له ده ره وه ئه ژی..به ڕاستی تا له کوردستان وڵاتێکی سه ر به خۆ ی دیمۆ کراتیکی ئازاد مان نه بێ باش وایه هه ر له ده ره وه ی کوردستان بژیت
هه مو ئیمکانا تێکت له خزمه ت دایه بۆ ئه وه ی وه ك مرۆڤێکی خاوه ن که رامه تی ئینسانی بژیت..منداڵه کانت پێ گه یه نه ، ده رگه ی خوێندن ئاواڵایه ، که سابه ت به دڵی خۆ ت بکه ، پاره کانت به سه ر به ستی بگه رێنه و له بانکی بنێ ، شه و به دڵێکی ئاسوده وه بخه وه ، که س ته عه داو ده سدرێژی و لێ ناکات.... زۆر شتی تر که خۆتا ن باشتر ئه زانن که ئه توانی له سه ر به ستی و یاسای مرۆڤانه ئه و ولاته دیمۆ کراتیانه ی ئه و رو پا و ئه مریکا و ئۆسترالیا ، بۆ ت به دی بێت

هیوا دارم کورد هه ر وا له پێشکه و تن و تره قی دا بن بۆ به دیهێنانی ژیانێکی بگره باشتریش له ناو ئه م کۆ مه لگه دیمۆ کراتانه ی جیهاندا